ژووری پرۆسە هاوبەشەكان لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر هیچ زیانێكی نەبووە.
ژوورەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.
شەوی ڕابردوو هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
پەیجی دژەتیرۆری كوردستان، كە پەیام و ڕاگەیەنراوەكانی هێزەكانی دژەتیرۆر بڵاودەكاتەوە، ڕایگەیاند هێرشەكە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و ”هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.
لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەوە بڵاوكردەوە و وتی، “هه‌ولێر ناهه‌ژێ و به‌هێزه، ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م شکۆی هه‌ولێر تاقیبکاته‌وه، شکۆی ده‌شکێ”.
ئەوەشی وت، “سوپاس بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌کان، ئه‌مجاره‌ش وه‌ک هه‌میشه، دوژمن و نه‌یار هه‌وڵه‌کانیان مایه پووچ بوو”.