ئەمریكا: سعودیە دەستی لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەردا نەبووە

تۆماس كین، سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر ڕایگەیاند، سێ لەسەر چواری بەڵگەنامەكانی تایبەت بە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر كە بەنهێنی پۆلێنكراون، نابێت نهێنی بن.

ئەو كاربەدەستەی ئەمریكا لێدوانی بۆ ڕۆژنامەی “گاردیان” داوە و ڕایگەیاندووە، “ڕاپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر، هیچ بەڵگەیەكی دەستنەكەوتووە لەسەر تێوەگلانی سعودیە لەو هێرشانەدا وەك دامەزراوە یاخود گەورە كاربەدەستان كە پارەیان بە قاعیدە دابێت”.

جەختیشیكردووەتەوە، “هەموو بەڵگەنامەكانم خوێندەوە، هیچ شتێكم نەدۆزییەوە ئاماژەبێت بۆ بەشداریكردنی بەرپرسانی سعودیە لەو هێرشانەدا” و ئەوە بابەتێكی جیایە كە هاوڵاتییانی سعودیە دەستیان لە هێرشەكەدا هەبووبێت، وەك تۆماس كین دەڵێت.

سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر بابەتێكی نوێی خستەڕوو و ڕایگەیاند، “زانیاریی زۆرم بەدەستخستووە سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی ئێران لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەردا”.

لەدوای هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەرەوە، پەنجەكانی تۆمەت بۆ سعودیە درێژدەكرێن بەوەی پارەی تەرخانكردبێت بۆ ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە و ناوبەناو باس لەوە دەكرێت كە بەڵگەی نهێنی لەوبارەیەوە هەن، بەڵام سعودیە ئەوە ڕەتدەكاتەوە.

سەرەتای ئەم مانگە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، فەرمانیكرد “نهێنیبوون”ی بەڵگەنامەكانی تایبەت بە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر هەڵبگیرێت و ئەوەش سعودیەی خۆشحاڵكرد.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی هەڵەبجە مەرجی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرد

بابەتی دواتر

شادی نەوزاد بوو بە یەكێتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share