شارەوانیی هەڵەبجە مەرجی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرد

شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌، نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كاندید و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانه‌وه ‌لە هه‌ڵواسینی وێنه‌ و فلێكس-دا.

لە نووسراوێكی شارەوانیی هەڵەبجەدا هاتووە، “له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ی سنووره‌كه‌ و پیسنه‌بوونی شار و هێشتنه‌وه‌ی سیمای به‌جوانی، ڕێنماییتان بۆده‌نێرین به‌مه‌به‌ستی به‌كارنه‌هێنانی ژینگە له‌لایه‌ن كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان، كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك فلێكس و پۆسته‌ری له‌زگه‌ و به‌كارهێنانی تیره‌ قه‌ده‌غه‌یه”.

باسلەوەشكراوە، “له‌ گه‌راجی تاكسییه‌كانی سلێمانی تا نه‌خۆشخانه‌ی سه‌را، سه‌رجه‌م هه‌ڵواسینه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غەن، هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه،‌ تاوه‌كو چوارڕیانی ناوبازاڕ سه‌رجه‌م هه‌ڵواسینه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غەن “.

شارەوانیی هەڵەبجە ڕوونیشیكردووەتەوە، “پارتێشنی به‌رامبه‌ری باخی گشتی ئاساییه‌ بۆ هه‌ڵواسین و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها له‌ شوێنی گشتی هه‌ڵواسینی شریتی ئاڵا قه‌ده‌غه‌یه”.

بڕیارە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و 110 حزب و 22 هاوپەیمانی، ڕکابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسیی پەرلەمان، 24 ملیۆن و 927 هه‌زار و 29 کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی پارتی: لە بڕینی خانەنشینیی پلەباڵاكاندا جیاوازی نەكراوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا: سعودیە دەستی لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەردا نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share