ئێران بەربزێن و سیدەكان تۆپباراندەكات

دیمەنێك لە بۆردومانەكانی پێشووی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم فۆتۆ: ئەرشیف

بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەر یەك لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومانكرا.

ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ناوچەكانی بەربزێن و سیدەكان تۆپبارانكرا.

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) بڵاویكردەوە، بۆ سێیەم ڕۆژە لەسەر یەك ناوچە مەدەنییەكان دەكرێنە ئامانجی بۆردومانەكان.

ئێوارەی دوێنێ-ش ئێران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەوروبەری چەند گوندێكی لە دەڤەری برادۆست بۆردومان كرد.

دوای ئەو هێرشەش حدكا ڕایگەیاند كە درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە.

ئەو هێرش و پەلامارانەی ئێران لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە دەستیانپێكردووە، كە بە بۆردومان و تۆبارانی دەڤەرەكانی برادۆست، چۆمان و سیدەكان دەستیانپێكرد و تیایدا چەند بارەگایەكی حزبی دیموكراتی كردە ئامانج، بێ ئەوەی زیانی گیانیی هەبێت.

بەپێی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بۆ ئەو هێرشانە سوپای پاسداران تۆپخانەی لە شارەكانی شنۆ و پیرانشار جێگیركردووە.

بابەتی پێشتر

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ئیبراهیمۆڤیچ: مێسی و کریستیانۆ له‌ من باشترنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجی كاروان دەدرێتە دادگا

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، حاجی كاروان دەداتە دادگا بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی نەبووە لەسەر قسەکانی دەربارەی نەخۆشخانەکە. نەخۆشخانەی…
Total
0
Share