هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ

قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ و هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی نەبووە.

رەمەك رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی نەبووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

وتیشی،”تائێستا نازانرێت هێرشەكە لە رێگای درۆنەوە بووە و یاخود بە كاتیۆشا بووە هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share