روونکردنەوە دەربارەی ونبوونی کچە کوردێک لە کەنەدا دەدرێت کە زیاتر لە مانگێکە چارەنووسی نادیارە.
پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند، دواین دەرکەوتنی “شیلان شەهبازیان” بۆ سەرەتای ساڵی تازە دەگەڕێتەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکانمان بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر چارەنووسی بەردەوامن.
خێزانەکەی شیلان ئاماژەیان بەوەداوە، ناوبراو لەپێناو ژیانێکی گونجاوتردا بەرەو کەنەدا کۆچیکردووە و ماوەی ساڵێک دەبێت لە کۆمپانیایەک کاری کردووە و لە ئێستادا هیچ زانیارییەکمان دەربارەی چارەنووسی نییە و بێسەروشوێن بووە.
شیلان شەهبازیانی تەمەن 26ساڵ، هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە و دوو ساڵ لەمەوبەر بەرەو کەنەدا کۆچیکردووە، نزیکەی مانگێکیش دەبێت، کە دیارنەماوە و خێزانەکەشی بەدوای سەرەداوێکدا دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی ناوبراو.