بۆردومانەكەی بەیانیی ئەمڕۆی ئێران لە سنووری گوندەكانی باڵەكایەتی و سیدەكان كە لەڕێگەی فڕۆكە و تۆپخانەكانییەوە كردی، بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدكا)ی كردووەتە ئامانج.
میدیایی فەرمیی توركیا بڵاویكردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای پێنج ساڵ، ئێران بۆ یەکەمجار بنکەی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە بەرزاییەکانی ئالانە لە دەڤەری باڵەکایەتی و بەربزێن لە دەڤەری برادۆست بۆردومانکرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەهۆی بۆردومانەکەوە کە دەوترێت بەچڕی بووە، چەندین بارەگا خاپووربوون”.
وەك میدیای توركیا بڵاویكردووەتەوە، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لە حدكا نییە، بەڵام زیانی ماددی هەیە.
میدیای فەرمیی توركیا ئاشكرایكردووە، “ئەوەی جێگەی سەرنجە، دوای پێنج ساڵ ئەوە یەکەمجارە ئێران فڕۆکەی جەنگی بەکاردەهێنێت بۆ بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران”.
پێشتر ژمارەیەك فەرماندەی سوپای پاسداران هەڕەشەی بۆردومانكردنی ئەو بارەگایانەیان كردبوو.