ئەمریكا دوایین هۆشداری دەداتە ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریدەداتە ئێران بەوەی كە کاتی نامێنێت بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکكەوتنە ناوەکییەکە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، “کاتێک دیاریناکەم، بەڵام نزیک بووینەتەوە لەوەی بگەینە ئەو خاڵەی کە تیایدا بڵێین گەڕانەوە بۆ سەر ڕێکكەوتنە ناوەکییەکە ئەو سودەی نابێت کە پێشتر ڕێکكەوتنەکە هەیبووە.”

هاوكات هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا وتی، دواخستنەکەی تاران زۆر دوور و درێژ بوو، بۆیە لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەیدا بە تەلەفۆن قسەیانکردووە و پێی وتووە، “خێراتر بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆکردن.”

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پێشبینی ئەوەشی لە حکومەتەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی كردووە، کە پشتیوانیی لە ئەنجامەکانی ئەو گفتوگۆیانە بکات کە تاوەکو ئێستا ئەنجامدراون.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئیبراهیم ڕەئیسی دوای ئەوەی وەکو سەرۆکی ئێران دەستنیشانکرا، پێشنیاری ئەوەیکرد گفتوگۆکان بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکكەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی دیكە بۆ ماوەی دوو تا سێ مانگی دیکە دوابخرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی شیكارییەك: ئاوی بەنداوی باوەشاسوار بۆ خواردنەوە و مەلەكردن شیاو نییە

بابەتی دواتر

ئەمریكا هاوڵاتییەكی بە 3 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەڕەنسا: سێ سەربازمان لە مالی كوژراون

كۆشكی سەرۆكایەتیی فەڕەنسا ئاشكرایكرد، سێ سەربازی وڵاتەكەیان لە مالی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە كوژراون. كۆشكی ئیلیزی، سەرۆكایەتیی فەڕەنسا ئاشكرایكردووە،…
Total
0
Share