یەکێتیی ئەوروپا: لە ساڵی رابردوودا کۆچ بۆ ئەوروپا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ساڵی رابردوودا بەبێ مۆڵەت هەوڵی چوونە ناو یەکێتیی ئەورووپایان داوە، نزیکەی 330 هەزار کەسن، کە زۆرترین ژمارەیە لە ساڵی 2016ەوە.

ئاژانسی فرۆنتێکسی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاندووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان نزیکەی نیوەی هەوڵەکانی ساڵی 2022 لە ڕێگەی وشکانییەوە ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سوورییەکان، ئەفغانییەکان و تونسییەکان نزیکەی لەسەدا 47ی کۆی کۆچبەرانی ساڵی رابردوو بوون بۆ ئەوروپا.

فرۆنتێکس رایگەیاندووە، زیاتر لە 80%ی هەوڵەکانی چوونە وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن پیاوانەوە ئەنجامدراوە.

ئاژانسەکە هەوڵەکانی چوونە ناو یەکێتیی ئەوروپا داتا دەکات نەک ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەوڵی گەیشتن بە ئەوروپا دەدەن، چونکە زۆرجار ناسینەوەی کۆچبەران ئەستەمە، کە بە شێوەیەکی ڕۆتینی بەبێ پاسپۆرت گەشت دەکەن و ڕەنگە هەندێکیان چەندین جار هەوڵی چوونە بۆ ئەوروپا بدەنەوە.

زیاتر لە ملیۆنێک کەس کە زۆربەیان سوری بوون، لە ساڵی 2015دا چوونە ناو یەکێتیی ئەوروپا و ئەمەش بووە هۆی یەکێک لە گەورەترین قەیرانە سیاسییەکانی لێبکەوێتەوە.

دوایین ئاماری فرۆنتێکس ئەو 13 ملیۆن پەنابەرە ئۆکراینییەی لەخۆ نەگرتبوو کە لە سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە نێوان مانگەکانی شوبات و کانوونی دووەمدا کۆچیانکردووە.

فرۆنتێکس ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 100 هەزار هەوڵی پەڕینەوە لە ئاوەکانەوە بەرەو یەکێتیی ئەوروپا تۆمارکراوە، کە نزیکەی لەسەدا %50 زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی 2021.

بابەتی پێشتر

لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 70 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

بابەتی دواتر

کارمەندانی کۆمپانیایەکی نەوت دەکرێن بە هەمیشەیی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
Total
0
Share