حکومەتی هەرێم: زۆرینەی ئاوارە و پەنابەران لە دەرەوەی کامپەکان دەژین

فەرمانگەی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری ئاوارە و پەنابەرانی لە هەرێم بڵاوکردەوە و بەوپێیەش 926 هەزار و 18 ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان-دا هەن و زۆرترین ژمارەشیان لە پارێزگای هەولێرن.

لە ئامارەکەی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکاندا هاتووە، “کۆی گشتیی ئاوارە و پەنابەرانی ئێستای هەرێمی کوردستان 926 هەزار و 18 کەسن، لەو ژمارەیە 664 هەزار و 237 کەسیان ئاوارەی ناوخۆن، 241 هەزار و 937 کەسیان پەنابەری سورین، هەشت هەزار و 479 کەسیان پەنابەری تورکن، 10 هەزار و 548 کەسیشیان پەنابەری ئێرانین، 736 پەنابەریان فەڵەستینین و 81 پەنابەری جۆراوجۆریش لە هەرێمدا هەن”.

زۆرینەی ئاوارە و پەنابەران لەگەڵ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان-دا دەژین.

لەکۆی گشتیی ئەو ژمارە ئاوارانەی لە هەرێمی کوردستان-دا هەن 30%یان لەناو کامپەکاندا دەژین کە ژمارەیان 36 کامپە، 70%ی ئاوارە و پەنابەران لە دەرەوەی کامپەکان دەژین.

لە ئامارەکەدا هاتووە، 41%ی ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر، 40%یان لە دهۆک و 19%شیان لە پارێزگای سلێمانین.

بەپێی ئامارەکە، لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا هەزار و 140 ئاوارە و پەنابەر هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، 654 کەسیش گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەم ساتە سەختەدا پشتیوان و هاوخەمیی کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی گەرمیانین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، لەم ساتە سەختەدا پشتیوان و هاوخەمیی کەسوکاری قوربانیانی رووداوی هاتوچۆی رێگای…
Total
0
Share