داوای شكاندنی بایكۆت و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەكرێت

ژمارەیەك لە دایك و باوكی خوێندكاران لە سلێمانی داوای شكاندنی بایكۆت و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەكەن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی دایك و باوكان كە نوێنەرایەتیی زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەكەن داوا لە مامۆستایان دەكەن دەرگای خوێندنگەكان بە ڕووی خوێندكاراندا بكەنەوە و دەشڵێن، “ئەمساڵی خوێندن لەبەردەم مەترسیی جددیدایە و ساڵانێكە ئێوەی مامۆستایان ماندوونەناسانە خزمەتدەكەن و ئەركی پەروەردەكردنی نەوەكانتان لە ئەستۆ گرتووە و داوادەكەین دەرگای خوێندنگەكان بەرووی خوێندكاراندا بكەنەوە و پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكەنەوە”.

هاوكات داواشیانكرد حكومەتی هەرێم مووچە و شایستەی دارایی مامۆستایان دابینبكات كە مافێكی سەرەتایی مامۆستایانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پێویستە پارێزگار ڕوونکردنەوە لەبارەی سەردانەکەی بۆ هیندستان بدات

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوی فەرمی داوا لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەکەن لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەوە هۆکار…
Total
0
Share