بافڵ تاڵەبانی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەگەڵ شاندێكی ئیتاڵیا تاوتوێكرد

دیمەنێك لە دیدارەكە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جەنەراڵ فابرۆ، لێپرسراوی ھێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و سوریا.

له‌ دیدارەكه‌دا کە وەستا رەسوڵ، راوێژکاری سەربازیی ھاوسەرۆک ئامادەیبوو، پێشهاتەکان به‌گشتی و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، بارودۆخی ئه‌منیی ‌ناوچه‌كه‌ و جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر له ‌عێراق و سوریا و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان بە پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێكران.

بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەتایبەت ھێزەکانی ئیتاڵیا کە ھاوکار و پشتیوانی بەردەوامبوون لە جەنگی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و مەشقپێکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە، داوایکرد هەماهەنگی و هاریکارییەکان بەردەوامبن لە ڕێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی یەکە سەربازییەکاندا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆک ڕایگەیاند، “هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان زۆر گرنگە و دەبێت هەموومان هاوکاربین لەپێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکە. دەبێت هەماهەنگیی زیاتر هەبێت لەنێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوپەیمانان بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروستنەبێت و هەموومان پێکەوە ئاسایشی ناوچەکە بپارێزین”.

بابەتی پێشتر

لە پەنجشیرەوە هۆشداری دەدرێت.. ڕوبەڕوبوونەوەكان دەبنە جەنگی باندەكان

بابەتی دواتر

فەرەنسا: پێویستە ئێران ماددە ئەتۆمییە نهێنییەكانی ئاشکرابکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ناوچه‌ كوێستانییه‌كان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى ‏كوردستان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن، به‌ڵام…
Total
0
Share