كوڕێكی قەزافی ئازادكرا و بە فڕۆكە بەرەو توركیا بەڕێكرا

کوڕێكی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا، لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، ساعدی قەزافی تەمەن 48 ساڵ و ئەحمەد ڕەمەزان، سکرتێری پێشووی موعەمەر قەزافی لە شاری تەرابلوس ئازاد کراون.

ئاشكراشیانكردووە، كوڕەكەی قەزافی بە بڕیاری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی لیبیا و بە ڕەزامەندیی عەبدولحەمید دیبەیبە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئازادکراوە و بە فڕۆکە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتووە.

ساعدی، دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی قەزافی باوكی لە ساڵی 2011 دا بەرەو نەیجیریا هەڵات، بەڵام لە ساڵی 2014دا بەتۆمەتی “سەرانەوەرگرتن” بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا و دواتر گەڕێندرایەوە بۆ لیبیا.

بابەتی پێشتر

سێ کارمەندی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەسەر کەمتەرخەمی بەرامبەر نەخۆشێک سزادران

بابەتی دواتر

دی یۆنگ ئامادەیە.. لەگەڵ دێمبیلی و ئەگوێرۆ پەرجوو ڕوونادات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆلبرایت كۆچی دواییكرد

مادلین ئۆلبرایت وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دواییكرد دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، وەك…
Total
0
Share