عێراق ڕەتیدەكاتەوە پەنابەری ئەفغانی لە ئەنبار نیشتەجێ بكەن

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕەتیدەكاتەوە پەنابەرانی ئەفغانی لە پارێزگای ئەنبار نیشتەجێكرابن.

کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “هەواڵی نیشتەجێکردنی پەنابەرانی ئەفغانی لە پارێزگای ئەنبار دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ داواکارییەکمان لەوبارەوە بەدەستنەگەیشتووە”.

پێشتر وابڵاوكرایەوە، حكومەتی عێراق ڕازی بووە بە نیشتەجێکردنی پەنابەرانی ئەفغانی لە كەمپێكی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

بەپێی ئاماری ڕێكخراوە جیهانییەكان، دوای كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی خاكی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، نزیكەی شەش ملیۆن کەس لە ئەفغانستانەوە ئاوارەی وڵاتان بوون.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بڵاودەكرێتەوە.. ئەردۆغان لە كتێبێكدا باسی دادپەروەری و تیرۆر دەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی لەبارەی وەرگرتنەوەی پارە لە دوو موچەکان بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share