سودانی: کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی مانای بەتوانایی دامەزراوەکانی عێراقە

سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی مانای ئەوەیە، دامەزراوەکانی عێراق توانیویانە ئەدایەکی باش پێشکەشبکەن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق، کۆبوونەوەیەکیان کرد.

سودانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حەسان و هەموو ئەو کەسانە دەربڕی، کە کاریان کردووە بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا بەدرێژایی ماوەی کارکردنی یۆنامی، لە رووخانی رژێمی بەعسەوە تاوەکو ئەمڕۆ.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامدەبێت و وتی، “کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق توانیویانە ئەدای باش پێشکەشبکەن لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستووری و یاساییەکانیان، ئەمەش هەنگاوێکە کە سەروەریی نیشتمانی بەهێزتر دەکات”.

لای خۆیەوە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستخۆشیی لە دەستکەوتەکانی عێراق کرد لە ماوەی ساڵانی رابردوودا و ئاماژەی بە پابەندبوون بە بەردەوامیدان بە هاوکاری لەگەڵ عێراق، کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و…
Total
0
Share