ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، له یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران.
له یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له یاریگای وێمبڵی میوانداری ئه‌ندۆرای کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام کۆتاییهات، گۆڵه‌کانیش له‌لایه‌ن جیسی لینگارد (دوو گۆڵ)، هاری که‌ین، بوکایۆ ساکاوه تۆمارکران.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له یاریگای نویڤۆ ڤیڤێرۆ میوانداری جۆرجیای کرد، ڕوبهڕوبوونهوهکهش به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی لاوانی لویس ئێنریکی کۆتاییهات، گۆڵه‌کان له‌لایه‌ن خوسێ گایا، کارلۆس سۆلێر، فیران تۆرێس، پابلۆ سارابیاوه تۆمارکران.
له یارییه‌کی دیکه‌دا ئه‌ڵمانیا به ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌رمینیا تۆمارکرد، هه‌روه‌ها ئیتاڵیای پاڵه‌وانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر سویسرا یه‌کسانبوو.
ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان (گه‌ڕی 5):
بیلاڕوسیا 2-3 وێڵز
ئایسلاند 2-2 مه‌قدۆنیای باکوور
بولگاریا 1-0 لیتوانیا
ئه‌لبانیا 1-0 هه‌نگاریا
ئینگلته‌را 4-0 ئه‌ندۆرا
کۆسۆڤۆ 1-1 یۆنان
ئیسپانیا 4-0 جۆرجیا
ئه‌ڵمانیا 6-0 ئه‌رمینیا
ڕۆمانیا 2-0 لیشتنشتاین
سویسرا 0-0 ئیتاڵیا
سان مارینۆ 1-7 پۆڵه‌ندا
به‌لجیکا 3-0 چیک