چەمچەماڵ.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا چواركەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای ئاغجەلەر –گۆپتەپە چوار كەس گیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،”ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای ئاغجەلەر –گۆپتەپە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا و تەنكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی ڕوویدا”.

وتیشی، “بەهۆی ڕووداوەكەوە چواركەس كە ئەندامی یەك خێزان بوون، كە پێكهاتبوون لە دوو ئافرەت و منداڵێكی تەمەن دووساڵان و پیاوێكی تەمەن 24 ساڵ گیانیان لەدەستدا”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چەمچەماڵ باسی لەوەشكرد، هەر بەهۆی ڕووداوەكەوە كەسێك برینداربوو و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

ئەوەشیخستەڕوو، “تەرمەكان لە ئێستادا ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: لای ئێمە جێگای سەرسوڕمانە عێراق مووچەی فەرمانبەرانی دواخستووە

لە لێدوانێکدا وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، هەرێم مەرجەکانی عێراقی هەمووی جێبەجێکردووە بۆ ناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی…
Total
0
Share