نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران

بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، نووسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران چاوەڕیی وەڵامی ئەوانین.

د. خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “سەبارەت بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران کردووە چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین”.

وتیشی، “رەشنووسی یاسای دەرماڵە لە وەزارەت ئامادەکراوە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، لە ئێستادا لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە یاسا”.

باسی لەوەش کرد، “وەزارەت بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران، بەڵام سەبارەت بە ناردنی 200 ملیارەکە ئەوە کاری وەزارەتی داراییە و ئەوان بڕیاردەدەن لە چیدا خەرجی بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: لە ڕەمەزاندا زیاتر لە 34 هەزار تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری چالاکییەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە…
Total
0
Share