سەوزەفرۆشێك دوو كەسی كوشت و سێیەمی برینداركرد

لە شاری حلە، سەوزەفرۆشێك بە چەقۆ هێرشیكردەسەر سێ برا و دووانی لێكوشتن و سێیەمی برینداركرد.

عەمید- عادل عەناوی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، لە ناوچەی حەسوە لە باكووری شاری حلە، شەڕ لەنێوان سێ برا و سەوزەفرۆشێكدا دروستبووە.

ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی دەمەقاڵێدا، شەڕ دروستبووە و سەرەتا شەڕەكە بەدەست بووە، دواتر سەوزەفرۆشەكە بەهاوكاریی چەند كەسێك بە چەقۆ هێرشیكردووەتەسەر سێ براكە و دووانی كوشتوون و سێیەمیشی بە سەختی برینداركردووە.

لەدرێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل ڕوونیكردەوە، ئەوەی تاوانەكەی ئەنجامداوە، زیادەڕۆیی كردووەتەسەر شوێنكاری سێ براكە و شەڕەكە بەوهۆیەوە دروستبووە.

عەمید- عادل عەناوی خەتیكردەوە كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە و باسی لەوەشكرد كە دۆخی تەندروستیی بریندارەكە ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری وزەی تورکیا: بەهۆی بومەلەرزەوە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا داخرابوو

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، هەناردەی نەوت لە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە. ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری…
Total
0
Share