شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، هێزه ئهمنییهكان باندێکیان لە بەغداد دەستگیرکردووە كه ئهندامانی بازرگانییان بە مرۆڤەوە دهكرد و دهیانویست کڕین و فرۆشتن بە منداڵێکەوە بکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ئۆپهراسیۆنێكدا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و هێزە ئەمنییەکان، سێ کەس دەستگیركراون کە یەکێکیان ژنە و بهنیازبوون منداڵێك لە پارێزگای نەینەوا بفرۆشن.
ڕوونیشیكردووەتەوە، لە ئۆپهراسیۆنەكەدا بۆسەیەكیان بۆ ئەو سێ کەسە لە ناوچەی کەڕادەی بەغداد داناوە و لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەیاندا دەستگیرکراون.
هەرسێ تۆمەتبارەکەش دوای لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگا کراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.