بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ تاوتوێی ئاڵوگۆڕێکی گەورە دەکەن

یانەی بەرشلۆنە پێشنیازی ئاڵوگۆڕی جواو فیلێکسی بە ئەنتوان گریزمان بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە کەناڵی “ئیسپۆرتی 3″وە بڵاویکردووەتەوە، لە دواین ساتەکانی میرکاتۆی هاوینی 2021، بەڕێوەبەرانی بارسا پێشنیازی ئاڵوگۆڕی جواو فیلێکسی هێرشبەری پۆرتوگالییان بە ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی کردووە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، سەرەتا کەتەلۆنییەکان خواستیان لەسەر گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگالییەکە پیشانداوە بەشێوازی خواستن بۆ وەرزێک، بەومەرجەی وەرزی داهاتوو بتوانن بەبڕێکی دیاریکراو بۆندەکەی بۆ هەمیشەیی بگۆڕن، بەڵام ئەو پێشنیازە ڕاستەوخۆ ڕەتکراوەتەوە.

لە ئێستادا جەمسەرەکان بابەتی ئاڵوگۆڕی فیلێکس بە گریزمانیان خستووەتە بەرباس، سەرباری قایلنەبوونی ئینریکی سیریزۆی سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام ئیدارەی “ڕۆخی بلانکۆس” دەرگایان بەڕووی خوان لاپۆرتا و هاوکارانیدا دانەخستووە، گفتوگۆکان بەردەوامن و جەمسەرەکان بە ڕێککەوتنێک نەگەیشتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 25ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی نۆرویچ سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شارنشینه‌کان کۆتاییهات.…
Total
0
Share