وەزارەتی تەندروستی ماوەی نێوان وەرگرتنی دوو ژەمە ڤاکسینی دیاریکرد

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک ماوەی پێویستی بۆ وەرگرتنی دوو ژەم ڤاکسینی دژەکۆرۆنا دیاریکرد و بەوپێیەش ماوەکە لە سێ هەفتەوە بۆ چوار هەفتە زیادکرا.

لە بڕیارێکدا کە واژووی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستانی لەسەرە هاتووە، بەپێی پێوەرە تەندروستییەکانی وڵاتانی جیهان ئەوانەی ڤاکسینی فایزەر وەردەگرن دەبێت ماوەی نێوان دوو ژەمەکە دیاریکراوبێت.

بڕیارەکە بەمجۆرەیە:

یەکەم: ماوەی نێوان دوو ژەمی فایزەر لە 1ی ئەیلولەوە چوار هەفتە دەبێت لەبری سێ هەفتە کە پێشتر به‌و شێوه‌یه‌ بووە.

دووەم: ئەوانەی پێشتر ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە و کاتی ژەمی دووەمیان دیاریکراوە لەکاتی خۆیدا ژەمی دووەم وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: تا شەوی ڕابردوو بەرزترین ژمارەی توشبوون تۆمارکراوە.. ژمارەکە یەکجار زۆرە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فراوانکردنی ناوەندەکانی پشکنین و چارەسەری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانی…
Total
0
Share