له‌کاتیکدا هانده‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێ بوون، یانه مێژووییه‌که ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ یاریزانێکی فه‌ره‌نسی دیکه‌دا کرد.
ڕۆژنامه‌کانی مارکا و ئاس و زۆرینه‌ی میدیا جیهانییه‌کان ئاشکرایانکردووه، گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێ به‌هۆی پێداگریی ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمانه‌وه نزیکی مه‌حاڵ بووه‌ته‌وه، ئه‌مشه‌و واده‌ی گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 کۆتاییدێت و تاوه‌کو ئێستا هیچ ڕێککه‌وتنێک له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه.
فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو، شه‌وی ڕابردوو بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیدواردۆ کاماڤینگا ده‌ستیان به دانوستاندن له‌گه‌ڵ یانه‌ی ستاد ڕینسی فه‌ره‌نسی کرد، سه‌رکه‌وتوبوون له واژووکردنی ڕێککه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی به‌بڕی 31 ملیۆن یورۆ، له کاتێکدا یاریزانه‌که داواکراوی یانه‌کانی پاریس سان جێرمان و مانچسته‌ر یونایتد بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میرکاتۆی هاوینه‌ی 2021 چه‌ند کاتژمێرێکی ماوه و هیچ شتێک مه‌حاڵ نییه، به‌ڵام زۆرینه‌ی شاره‌زایان پێیانوایه، پاریس به 200 ملیۆن یورۆش ده‌ستبه‌رداری مباپێ نه‌بووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاهانه له دانوستاندنه‌کان کشاونه‌ته‌وه و بڕیاریانداوه، له گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌دا ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و هاوینی 2022 بێبه‌رامبه‌ر بیگوێزنه‌وه بۆ ڕیزه‌کانیان.