یوڤانتۆس لە کڕینی دوو یاریزان پەشیمانبووەتەوە

ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ و ئیدین هازارد ڕاگرتووە.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا لە زاری فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکانەوە بڵاویانکردووەتەوە، وەک جێگرەوەی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ، ئیدارەی یوڤی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی ئۆبامیانگی هێرشبەری ئارسیناڵ و ئیدین هازاردی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید بووە، بەڵام گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانەکە یانەکە لەڕووی داراییەوە دووچاری ئاستەنگی دەکات، بۆیە سەرجەم هەوڵەکانیان وەستاندووە.

هەروەها هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی دوسان ڤلاهۆڤیچی ئەستێرەی یانەی فیۆرەنتینا بەهۆی پێداگریی ئیدارەی فیۆلا لەسەر نەفرۆشتنی یاریزانەکە، بەهەمان شێوە شکستیهێناوە.

سەرەڕای ئەوەی میدیاکان ئاماژەیان بە ناوی کون ئەگوێرۆ و چەند یاریزانێکی دیکە کردووە، بەڵام قورسە تاوەکو سبەینێ سێشەممە بەڕێوەبەرانی بیانکۆنێری بتوانن یاریزانێکی گەورە لەجێگەی دۆن کریستیانۆ دابینبکەن.

بابەتی پێشتر

کومان هیوای بە ئومتیتی داوە و دەرگای بۆ ڕیکی کردووەتەوە

بابەتی دواتر

پاریس بە بۆندەکەی ڕیال مەدرید قایلنابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share