سوپای توركیا گه‌نجێكی ڕۆژئاوای كوردستانی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان كوشت

به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، گەنجێکی ڕۆژئاوای كوردستان گیانیلەدەستدا.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی 28ی ئەم مانگە، گه‌نجێكی ڕۆژئاوای كوردستان لەکاتی پەڕینەوەیدا بەرەو باکووری کوردستان، له‌لایه‌ن سەربازانی سوپای تورکیاوه‌ دەستگیرکراوه‌.

ئاشكرایكردووه‌، ئەو گەنجە ناوی سالار عوسمان-ە و دوای ئەوەی لەلایەن سەبازانی سوپای تورکیاوە دەستگیرکراوە، بە قورسی ئەشکەنجەدراوه‌ و لێیدراوه‌.

بەگوێرەی هەواڵەکە، به‌هۆی ئەشکەنجەدانیه‌وه‌ گەنجەكە بێهۆش كه‌وتووه‌ و براوه‌ته‌ نەخۆشخانەی شاری قامشلۆ، بەڵام بەهۆی ئەوه‌ی بەسه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌، ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

هەژماری بانکیی فەرمانبەران بوو به‌ کردار

بابەتی دواتر

بڕی 25 تۆن ناوکی فستق گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

حكومەت سبەینێ چوارشەممەی بە پشووی فەرمی راگەیاند و تا ئێستا پشووەكانی جەژنی رەمەزان یەكلانەكراونەتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share