ڕێبەر ئەحمەد لە تاران بووە
زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، حزبەكەی هەموو كات ئامادەیە بۆ دانوستاندن و گفتوگۆكردن لەسەر كێشە هەڵپەسێدراوەكان، بەپێی زانیارییەكان شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتیی ڕێبەر ئەحمەد بۆ چەند مەبەستێك لە ئێران بوون و نامەیەكی پارتیان پێبووە.

نەسڕوڵڵا سورچی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا ئاگادارنەكراوینەتەوە لەبارەی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی، بەڵام هەوڵێك بۆ كۆبوونەوە هەیە و هەرێمی كوردستان لەبەردەم هەڕەشە و مەترسیدایە پێویستە نێوماڵی كورد بەپەلە یەكبخرێـتەوە.

ئاشكرایكرد، یەكێتی هەموو كات لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێم ئامادەی كۆبوونەوەیە و دەبێت لایەنی بەرامبەریش درك بەو مەترسییانە بكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێبەر ئەحمەد سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی كە نامەیەكی پارتی پێبووە لە تاران بووە .
لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو سەردانەی ڕێبەر ئەحمەد بۆ دوو مەبەستی سەرەكی بووە كە پەیوەندییان بە دۆسیەی ئەمنی و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقەوە هەبووە، پارتی دەیەوێت دانوستاندن لە ناوخۆ و لەگەڵ دەوروبەر دەستپێبكاتەوە بە تایبەت كە هەوڵی هاوپەیمانێتیی سێقۆڵی لایەنەكانی (پارتی، سەدر و حەلبووسی) بۆ پێكهێنانی حكومەت شكستیخوارد، چونكە ئێران هیچ چارەسەرێكی لەبەردەم نەهێشتوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤسکی لە ژووری جل گۆڕینەکان بە کەسێکدا تەقیوەتەوە

بابەتی دواتر

حکومەتی بەریتانیا و ئەبرامۆڤیچ ڕێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share