(ڤیدیۆ) مێسی لە پاریس دەرکەوت و مباپێ نمایشی تواناکانی کرد

یانەی پاریس سان جێرمان لە چوارەم ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2021-2022ی خولی فەرەنسا، بردنەوەی بەرامبەر ستاد ڕیمس تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، یانەی پاریس سان جێرمان لە ستاد ئاوگسەت دیلاون بە ئامادەبوونی مێسی و نێیمار و مباپێ ڕوبەڕووی یانەی ستاد ڕیمس بووەوە، توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوە بەدەستبهێنن.

هەردوو گۆڵەکەی “پی ئێس جی” لە خولەکەکانی 16 و 63 لەلایەن کیلیان مباپێوە تۆمارکران.

https://streamable.com/z2qy5h

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی پارک دی فرانس بە کۆکردنەوە 12 خاڵ گەڕانەوە بۆ لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لیگا 1، هەروەها یانەی ستاد ڕیمس بە سێ خاڵەوە بۆ پلەی 17ی ڕیزبەندی یانەکانی خولی فەرەنسا دابەزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کام هەڵبژاردانەی یورۆی 2020 بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان سەردەکەون؟ پێوەرەکان چین؟

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە تێپەڕاندنی قۆناغی کۆمەڵەکان نزیکدەبێتەوە، تاوەکو ئێستا (11) هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکردووە. لە…
Total
0
Share