بنزیمە زیندانی ناکرێت

هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە زیندانی ناکرێت، لەبەرامبەردا ‏دادگای باڵای پاریس بڕی 230 هەزار یورۆی وەک سزای دارایی بەسەریدا سەپاندووە.‏

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی، دادگای فەرەنسا بڕیاریداوە بە ‏لێبڕینی 230 هەزار یورۆ لە ئەژماری بانکیی کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ ‏مەدرید، ئەوەش لەپای ئەو سکاڵایەی لە ڕابردوودا لەلایەن ماتیۆ ڤالبوێنا-ی یاریزانی ‏فەرەنسیی هاوڕێیەوە لەسەری تۆمارکراوە.‏

لەماوەی ڕابردوودا، دادگا سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی ساڵێک و بڕی 75 هەزار یورۆ ‏بەسەر هێرشبەرەکەی یانەی شاهانەدا سەپاند، ماوەی زیندانیکردنەکەشی لەڕووی ‏داراییەوە لەلایەن دادگاوە بە 230 هەزار یورۆ خەمڵێنراوە.‏

بنزیمە تۆمەتبارە بە نێوەندگیرییەکی ناپاک لەنێوان ماتیۆ ڤالبوێنا و چەند کەسێکی ‏نەناسراوی هەراسانکەر، کە لەڕابردوودا تۆمارێکی سێکسیی یاریزانەکە و هاوسەرەکەیان ‏دەستکەوتووە، هەوڵیانداوە پارە لە یاریزانەکە بسەنن.‏

لەوبارەیەوە پۆل ئالبێرت، پارێزەری ڤالبوێنا بە فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، “هەوڵماندا بە ‏کاش لە دەرەوەی دادگا ئەو بڕە لە بنزیمە بکێشینەوە، بەڵام یاریزانەکە قبوڵی نەکرد، ئێستا ‏ئەوەی دادگا کردوویەتی باشترین بڕیارە”.‏

لە بەرامبەردا پارێزەرانی کەریم بڕیارەکەیان بەلاوە پەسەند نییە، بڕیاریانداوە لەبەردەم ‏دادگا جارێکی دیکە پێداچوونەوە بکەن.‏

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی بە 400 ملیۆن واژووکرد

بابەتی دواتر

یاریی نێوان عێراق و ئێران جارێکی دیکە پرسی مافی هاندەرانی ژنانی ئێرانی هێنایە پێشەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share