دادگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی بڵاودەکاتەوە

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیدەکاتەوە لەسەر دۆسیەیەک دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/4 دوورخرابێتەوە.

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “لە چەند پەیجێكی فەیسبووك كە خاوەنیان نادیارە هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە لەسەر كەیسێكی لێكۆڵینەوە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/4 وەكو سزایەك گواستراوەتەوە بۆ شوێنێكی تر، ئێمە لە سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی ئەو هەواڵە ناڕاستە ڕەتدەكەینەوە، داوا لە هاوڵاتییانی بەڕێز دەكەین وشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو چەواشەكارییانە بكەن و هەواڵ لە سەرچاوەی ڕاست و ڕوون و ناسراو وەربگرن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى بە تۆمەتى کوشتنى بەرازێک چوار هاوڵاتى دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، چوار كه‌سیان ‏ده‌ستگیركردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى به‌رازێكیان كوشتووه‌. ‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share