ساڵح و كازمی پێشوازى له‌ به‌شداریكردنى سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، پێشوازى ده‌كه‌ن له‌ بڕیاره‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتى سه‌در بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردندا.

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند، “پێشوازى له‌ بڕیارى سه‌ماحه‌تى به‌ڕێز سه‌در بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ین، ڕه‌وتى سه‌در و جه‌ماوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كه‌ى به‌شێكی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵن”.

له‌ تویتێكدا سه‌رۆك كۆمار داواده‌كات له‌و لایه‌نانه‌ى تر كه‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌، به‌شدارى “له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چاره‌نووسسازه‌دا” بكه‌ن و ده‌ڵێت، “به‌رپرسیارێتییه‌كی نیشتمانیی باڵامان له‌ئه‌ستۆدایه‌ به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد ده‌سته‌به‌ربكه‌ین و به‌شدارییه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوانى تیادا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ده‌ستپێكی چاكسازى”.

هاوكات مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشوازى له‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكی ڕه‌وتى سه‌در كرد و له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند، “‏پێشوازی لە گەڕانەوەی ڕەوتی سەدر دەکەین بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، زۆر سوپاس بۆ سەرجەم ئەو لایەن و سەرکردە سیاسییانەی هەوڵیان دا بۆ گەڕانەوەی و داوای هەڵوێستی هاوشێوە لەوانەش دەکەین بایکۆتیان کردووە، بەهیوای بەشدارییەکی بەرفراوانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمانین لە هەڵبژاردن بۆ گۆڕانکاری”.

پێشتر موقته‌دا سه‌در بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام دوێنێ به‌ فه‌رمی بڕیارى دا له‌ بڕیاره‌كه‌ى پێشووی پاشگه‌زببێته‌وه‌ و به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا بكات.

بابەتی پێشتر

خاكى سۆماڵ: په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى وه‌رده‌گرین

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بۆ بەرپرسە حكومییەكانی یه‌كێتی و گۆڕان: خزمه‌تى هاوڵاتییان بكه‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەكان ڕاگیران

هێڵی ئاسمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، گەشتەكانمان بە شێوەیەكی كاتی بەهۆی ئاگرەكەی نێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە ڕاگرتووە. ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە،…
Total
0
Share