منداڵێک لە ئاوی دوکاندا خنکا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاوی دوکانەوە و خنکاوە، بەبێ ئەوەی کەسوکارەکەی پێی بزانن، دواتر کەسوکارەکەی خەبەریان بۆتەوە و لایەنی پەیوەندیداریان بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکەی ئاگادار کردووەتەوە.

بەپێی وتەی پۆلیسی قەزای دوکان، ئەو منداڵەی خنکاوە ناوی (بەشار ئومێد”)ە و تەمەنی هەشت ساڵە، لەگەڵ کەسوکارەکەی لە کەرکوکەوە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان هاتوونەتە قەزای دوکان.

بەپێی زانیارییەکان دوای دەرهێنانەوەی تەرمی منداڵەکە، ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دوای لێکۆڵینەوە تەرمەکەی دەدرێتەوە بە کەسوکارەکەی.

ساڵانە لە وەرزی هاویندا چەندین کەس لە ئاوی دوکاندا دەخنکێن، ئەویش بەهۆی سروشتی ئاوی دوکانەوە کە دەڕوات و مەلەکردن یان ڕزگارکردنی کەسێک تێیدا ئاسان نییە، ئەگەرچی هۆشداریش دراوەتە گەشتیاران کە مەلەکردن و نزیکبوونەوە لە ڕوبارەکە قەدەغەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری هەرێم لە ئیتاڵیا: هێندەی ئۆتۆمبێلی سەد هەزار دۆلاری لە شەقامەکانی هەرێم دەسوڕێنەوە بە هەموو ئیتاڵیا ئەوەندە ئەو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانەی تێدانییە

رێزان حەمەساڵح نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا رایگەیاند، یەکێک لە نوێنەرایەتییەکانی ئیتاڵیا لە هەرێم لە راپۆرتێکدا بۆ حکومەتی…
Total
0
Share