فازڵ نەبی زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە ئاشكرادەكات

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق هۆكاری دواخستنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “شتی وانییە بەغداد پارە بۆ مووچەی مانگی 7 رەوانە نەكات، بەڵام پێویستە هەرێمی كوردستان بە گفتوگۆ ئەو كێشانەی كە هەيە چارەسەربكات”.

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆكاری نەناردنی مووچە و پشكی هەرێمی كوردستان سێ گرفتی سەرەكین كە یەكەمیان بابەتی رادەستكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمە لەگەڵ بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و ئەو وشەیەی كە لە یاسای بودجەدا بە فیعلی ناوی براوە لەسەر هەرێمی كوردستان بووەتە گرفت.

ئاشكراشیكرد، ئەوەی باسدەكرێت گوایە بەغداد ناردنی پارەی تەرخانكراوی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نانێرێت هیچ بنەمایەكی نییە و ئومێد دەكەین لایەنی هەرێمی كوردستان بە دانوستان ئەو كێشانەی كە هەن چارەسەری بكات، چونكە لە یاسای بودجەدا غەدرێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان كراوە.

بە بڕوای فازڵ نەبی، بەغداد پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، بەڵام برە پارەكەی یەكلانەكراوەتەوە و جگەلەوەش لە ماوەی رابردوودا داوای چەند داتا و زانیارییەك لە هەرێمی كوردستان كرابوو.

بابەتی پێشتر

د. ئەحمەد ئەنوەر: ئەو كەسانەی بەپلەی باڵا خانەنشینبوون و شایستە نەبوون پلەكەیان لێوەرگیراوەتەوە

بابەتی دواتر

لە خوێندنگەکانی فەرەنسا پۆشینی عەبا قەدەغەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share