بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە دەنگی کەرکوکین لە بەغداد

ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری کەرکوک کەرنەڤاڵی جەماوەریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو کە تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئەو بەڵێنانەی بەئێوەمان دابوو دوو ساڵ لەمەوبەر جێبەجێمان کرد، ئێستاش داواتان لێدەکەین پشتیوانی پارێزگارەکەتان، شارەکەتان بن، ئێمەش پشتیوانی دەنگی ئێوە دەبین لە بەغداد و هەموو جیهان.

پوختەی وتارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک:

-یەک بەحری سەوز دەبینم کە ناوی کەرکوکە.

-سڵاو کەرکوک، سڵاو کەرکوکییەکان، سڵاو شاری پێکەوەژیان، سڵاو قودسی کوردستان.

-دوو ساڵ پێش ئێستا بەڵێنی ئەوەم پێدان، حکومەتێک دابمەزرێنین کە باوەڕی بە خزمەت بێت، کە راستگۆ بێت و ئەمنیەت و کەرامەتتان بپارێزێت و جێبەجێشمان کرد.

-وتمان بەجێتان ناهێڵین و لەگەڵتان دەوەستین کردمان، وتمان ئەو پارێزگارە بۆگەنە گەندەڵە دەخەین بە زەویدا، کردمان، پێمان وتن کەرکوک چەند سەری بەرزە بەرزتردەبێت، پێشدەکەوێت و بەرەوپێش دەڕوات، کردمان.

-کۆتا بەڵێن کە من بە ئێوەمدا ئەوەبوو، کە کوڕێکی کەرکوک لە ماڵە فەقیرەکانی کەرکوک، یەکێتییەکی کەرکوکی دەکەین بە پارێزگاری کەرکوک، نیوەی دونیا بەرامبەرمان وەستا، دامانن بە ئەرزدا و کردمان.

-ئەو پارێزگارە کە ناوی کاک رێبوارە کە یەکێکە کە خۆتان بزانن چی لەم شارە کردووە، رۆحیەتی ئەم شارەی چۆن گۆڕیوە، چۆن یەکڕیزی شارەکەی پاراستووە، خزمەتی هەموو لایەک دەکات، شەقامەکانمان پاکن، ئاوو و کارەبا و خوێندنگە و نەخۆشخانەمان هەیە، ئەمانە هەمووی بەڵێن بوون و ئێمە جێبەجێمانکرد.

-ئەگەر بودجە بەپێی پێویست بێت بۆ کەرکوک، بزانن چی دەکەین بۆ ئەم شارە، ئەمە بە پشتیوانی ئێوە و بە یەکڕیزی ئێمە دەکرێت.

-بزانن چۆن مافی هاوڵاتییبوونتان وەک خۆی لێهاتووەتەوە، ئەمڕۆ هەموو دونیا دەیەوێت بزنس لە کەرکوک بکات.

-ئێمە هێزی تۆین لە کەرکوک.

-کەرکوک هێزە، کەرکوک خوێنە، کەرکوک چەپکە گوڵەکەی مام جەلالە.

-کوردەکان، عەرەبەکان، تورکمان و کریستیانەکان ئەمڕۆ وەک یەک دەژین لەم شارە.

-لە دڵمەوە، لە دڵی یەکێتییەوە، لە دڵی مام جەلالەوە، ئێمە رێز لە عەرەب و کریستیان و تورکمانەکان دەگرین، رێز لە مافەکانیان دەگرین، ئێمە بەم رۆحیەتە دەتوانین کەرکوک سەوز بکەین، دەنگ و رای ئێوەمان دەوێت بۆ کوردستان بۆ عێراق بۆ ئایندەی کەرکوک.

-دەڵێن کەرکوک رزگاردەکەین بە شەڕ، نەگبەت سەیری دەوروبەرت بکە، کەرکوک بە دیموکراسی و یەکڕیزی و بەم جەماوەرە کەرکوکمان رزگارکرد، نەک بە فشە و درۆ.

-حزبێک هەیە کە دوو کورسی لە کەرکوک هەیە، دەپرسم لە رزگارکردنی عێراقەوە تا ئەمڕۆ ئەم حزبە چی بۆ کەرکوک کردووە؟ هەر گیرفانی خۆیان پڕکردووە و کەرکوک و خەڵکی خۆیان لە شارەکە لەبیرکردووە، بێزیان نەهات بێنە کەرکوک و بانگەشە بۆ کاندیدی خۆیان بکەن، نەیانوێرا بێن بۆ کەرکوک، هێشتا دەڵین ناتوانن، کە دەڵێن ناتوانن یەعنی کردمان.

-دەیانەوێت هەرێم بڕوخێنن، ئێمە دەیپارێزین، دەیانەوێت پارتی بڕوخێنن، کوڕە کێ دەیەوێت ئێوە بڕوخێنێت؟ یەکێک بیهێنێتە بیریان ئەو قسانە هی ساڵێک لەمەوپێشبوون نەگبەت.

-لایەنگرانی هەموو حزبەکان، خەمتان نەبێت، ئەوان ئێوەیان ناوێت، ئێمە ئێوەمان دەوێت، ئەوان دەترسن بێنە کەرکوک ئێمە ناترسین، کەرکوک ئەوانی ناوێت، کەرکوک ئێمەی دەوێت.

-ئێوە ئێمەتان هەیە، ئێوە یەکێتیتان هەیە، ئێوە حزبەکەی مام جەلالتان هەیە، ئێمە لەگەڵتان دەوەستین.

-خوێندکارانی کوردی دەبێت بە کوردی بخوێنن، ئەمە مافی خۆیانە لە دەستووردا هاتووە کوردی زمانی رەسمی عێراقە دەیهێنینە بیریان ئەگەر لە بیریان چووە، قەت ناهێڵێن غەدرمان لێبکەن، قەت قبووڵی ناکەین جیاوازی بخەنە خەڵكی کەرکوک نە لەڕێی دین، نە لەڕووی نەتەوە نە لەرووی زمانەوە.

-مامۆستایانی کەرکوک مووچە لە هەرێم وەردەگرن، ئێمە هەوڵدەدەین سیستمێکتان بۆ دابنێین راستەوخۆ لە بەغدادەوە مووچەتان بۆ بێت، تا ئەم و ئەو گەمە نەکات بە ژیانتانەوە.

-ئامانجی ئێمە روونە، کەرکوک بەهێزدەکەین، بە هێزی ئێمە لە بەغداد دەتوانین وەک پێویست خزمەتی شارەکە بکەین و بزنسی بۆ بهێنین، ئێمە بەهێزبکەن لە بەغداد ئێمەش کەرکوک بەهێزدەکەین لە بەغداد.

-دووزخورماتوو سەوزە، مەلا کەریم لەبیرنەکەن، داواتان لێدەکەم سندوقەکانی دووزخورماتوو سەوز بکەن.

-کەسوکاری شەهیدان، کەمئەندامان، زیندانیانی سیاسی، پێشمەرگە ئەزیزەکان، سەرکەوتنی ئێمە سەرکەوتنی ئێوەیە، ئەو متمانەیەی ئێوە بە ئێمەتان بەخشی وایکرد ئەمانە بکەین کە تا ئێستا کردوومانە، ئەو هێزەی هەبێت لە بەغداد کە خەونمان پێوەدەبینی دوای مام جەلال و کاک کۆسرەت هەمانبێت.

-ئەمڕۆ یەکێتی لە هەموو حزبەکان گەشبینترە، لە کەرکوک لە هەموو حزبەکانی دیکە بەهێزترە.

-پشتیوانی پارێزگارەکەتان، شارەکەتان بن، ئێمەش پشتیوانی دەنگی ئێوە دەبین لە بەغداد و هەموو جیهان.

-بەیەکەوە رۆحیەتی سەرۆک مام جەلال بە زیندوویی دەهێڵینەوە.

-بیسەلمێنن و پیشانیان بدەن یەکێتی کێیە و چییە، بزانن ئێمەش بۆ ئێوە چیدەکەین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
زیاتر ببینە

‏”زانكۆكانی هەولێر داهاتیان زۆرە”‏
تا ئێستا لە هەولێر دەرماڵە خەرجنەكراوە و خوێندكاران نیگەرانن

نزیکەی دوو مانگە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆکان دەرچووە، بەڵام  تائێستا زانکۆکانی…
Total
0
Share