بەڕێوەبەری ناحیەیەک بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

بەپێی زانیارییەکانی قائیمقامیەتی قەزای سۆران دوای نەخۆشکەوتنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ گیانی لە دەستداوە.

قائمقامیەتی سۆران ڕایگەیاندووە، ” بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھاوکارمان (فەیسەڵ حوسێن) بەڕێوەبەری ناحیەیی قەسرێ بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕادەگەیێنین.”

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تا ئێستاش ئەو هەڵکشانەی ماوەی زیاتر لە مانگێکە لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیپێکردووە، بەردەوامە و تەنها تەشەنەسەندنەکە کەمێک هێواش بووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، “تا ئێستاش هاوڵاتیان پێویستیان بە خۆپارێزی تەواو هەیە، چونکە ڤایرۆسەکە لەناو خەڵکدا بڵاوە و لەهەر کاتێکدا خەڵکی ئەگەری هەیە توشی نەخۆشییەکە ببێت.”

هاوکات حکومەتی هەرێم داوا لە هاوڵاتییان دەکات ڕوو لە ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، چونکە ئێستا ڤاکسینی پێویست لەبەردەستدایە و خۆکوتان یەکێکە لە ڕێگەکانی بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی: سبەینێ لە خوێندنگە ناحکومییەکان پشووی رەسمییە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە سبەینێ لە خوێندنگە ناحکومییەکان پشووی رەسمییە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی…
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share