ڕێكخراوى یونیسێف ئاشكرایكرد، ته‌نها له‌مساڵدا 35 منداڵ له عێراق به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه مردوون.
ئه‌م هه‌فته‌یه دوو منداڵی ته‌مه‌ن 10 و 11 ساڵان له دوو ناوچه‌ی جیاوازى پارێزگاى دیاله مینیان پێداته‌قییه‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕێكخراوى یونیسێف-ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌كات به بیستنی هه‌واڵی كوژرانى دوو منداڵ به مین و پاشماوه‌ى جه‌نگ.
ڕێكخراوه‌كه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات په‌له‌بكه‌ن له پاككردنه‌وه‌ى هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق و كه‌ره‌سته و پاشماوه‌كانى شه‌ڕ و جه‌نگ كۆبكه‌نه‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی یونیسێف-دا، ئامارى منداڵانی قوربانیی مین و پاشماوه‌كانى جه‌نگ له عێراق خراوه‌ته‌ڕوو و هاتووه، “ته‌نها له ماوه‌ى ئه‌م هه‌شت مانگه‌ى ئه‌مساڵدا، 35 منداڵی عێراقی به مین و پاشماوه‌ى جه‌نگى گیانیان له‌ده‌ستداوه”.