بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچەوە نەدرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕیارێک لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشتەوە نەدرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چاوەڕواندەکرا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بدرێت.