سەرچاوەیەک: بە هیچ شێوەیەک پێش جەژن مووچە نایەت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەغداد داوایکردووە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 50 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی بنێرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، سبەینێ وردبینییەکی خێرا بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا دەکرێت، تاوەکو دواتر پاش ڕەزامەندیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان، بەیەکەوە ڕەوانەی بەغداد بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هیچ ئامادەکارییەک نەکراوە بۆ کۆکردنەوەی داهات و هیچ بڕە پارەیەکیش کۆنەکراوەتەوە، واتە ئەگەر لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەش ڕەوانەی بەغداد بکرێت، هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نییە تاوەکو پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.

باسی لەوەشکرد، بەغداد ئەم مانگە ڕازی نابێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 ملیار دینار بۆ بنێردرێت، بەڵکو زیاتر لەو بڕەی دەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ڤـ.ـاکـ.ـسینی پەتا وەرزییەکان لە سەرجەم بنکە تەندروستییەکان بەردەستە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە ڤـ.ـاکـ.ـسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە شارەکە و لە سەرجەم بنکە تەندروستییەکان بەردەستە.…
زیاتر ببینە

ئاژانسێکی عێراقی: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە کێشەوە

ئاژانسێکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، عێراق رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.…
Total
0
Share