نرخی نەوتی عێراق گەیشتە نزمترین ئاستی پێنج ساڵی رابردوو

رکابەرییە بازرگانی و ئابوورییەکانی ئەمریکا و چین و بەرزکردنەوەی ئاستی باجە گومرگییەکان نرخی نەوتی عێراقی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا دابەزاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 77 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 64.71 دۆلار فرۆشرا، نەوتی خاوی تەکساس 65 دۆلار دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 61.70 دۆلار فرۆشرا.

نەوتی خاوی بەسرە بە 59.5 دۆلار فرۆشرا، کە ئەمە نزمترین نرخە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا.

لەدوای راگەیاندنی یاسا نوێیەکانی باجی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، نرخی نەوتی عێراق 21% ی بەهاکەی لەدەستداوە، کە دەکاتە 15 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

زیانەکانی عێراق بە 50 ملیۆن دۆلاری رۆژانە دەخەمڵێنرێت، لە ئەگەری بەردەوامبوونیشی ئەگەری دروستبوونی قەیرانێکی دارایی لە وڵاتەکە دەهێنێتە ئاراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێم راگرتووە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، “رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێمی کوردستان راگرتووە”. نەوزاد غەفور، سەرۆکی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی: دابەشکردنی پاداشتی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی رایگەیاند، “دابەشکردنی پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە”. ئەشرەف فازڵ، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی…
Total
0
Share