سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان ده‌برێته‌ دادگا

له‌ كه‌یسی ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ساڵی ڕابردووى به‌نده‌ری به‌یروت-دا، سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان ده‌برێته‌ دادگا.

لێكۆڵه‌ری دادی له‌ كه‌یسی ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ى ساڵی ڕابردووى به‌نده‌ری به‌یروت-دا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یاداشتێكی ده‌ركرد بۆ په‌لكێشكردنى حه‌سان دیاب سه‌رۆكی حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان.

پێشتر لێكۆڵه‌ری دادی، یاداشتی ناردبوو بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی دادگا ببێت، به‌ڵام حه‌سان دیاب نه‌چووه‌ته‌ به‌رده‌م دادگا و بریكار و پارێزه‌ریشی له‌بری خۆی نه‌ناردووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ له‌ دادگا، ئه‌مڕۆ لێكۆڵه‌ری دادی له‌ كه‌یسی ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یروت بڕیاری داوه‌ له‌ دانیشتنی داهاتووى دادگادا كه‌ 20ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، حه‌سان دیاب سه‌رۆكی حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان په‌لكێشی دادگا بكرێت.

به‌هۆی ته‌قیه‌نه‌وه‌كه‌ى به‌یروت-ـه‌وه‌، چه‌ندین كاربه‌ده‌ستی گه‌وره‌ی لوبنان بانگێشتی دادگا ده‌كرێن چونكه‌ تۆمه‌تبارن به‌ كه‌مته‌رخه‌می نواندن له‌ عه‌مباركردنى ئه‌و كه‌ره‌سته‌ كیمیاییانه‌ى بوونه‌هۆی ڕوودانى ته‌قینه‌وه‌كه‌.

بابەتی پێشتر

لیرۆی سانێ لە هیوای بایرنەوە بۆ قۆناغی ڕاستکردنەوە !

بابەتی دواتر

وێنە.. لە ماڵێکدا ده‌ستبه‌سه‌ر شەش کیلۆ تلیاک دا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share