پێکدادانی دوو کەشتی 30 برینداری لێکەوتەوە

پێکدادانی دوو کەشتی نەوت هەڵگر لە بەندەری هامبەر 30 برینداری لێدەکەوێتەوە.

ماڵپەڕە جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی پێکدادانی دوو کەشتی نەوت هەڵگرەوە زیاتر لە 30 کەس برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەشداوە، یەکێک لە کەشتییەکان ئەمریکی بووە و ئەوەی دیکەشیان پورتوگالی بووە، دوای ئەوەی بەرەو بەندەری هامبەر بەڕێکەوتوون، ئاراستەی کەشتییەکانیان کێشەی بۆ دروستبووە و پێکدادان لە نێوانیاندا روویداوە.

هاوکات، هایدی ئەلیکساندەر وەزیری گواستنەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداری رووداوەکەی ئەمڕۆبووین و لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری سەرەکی و وردەکاری زیاتری رووداوەکە ئەنجامدەدرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی رووداوەکەوە 30 کەس برینداربوون کە ئەندامی تیمی دوو کەشتییەکە بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: وەرگرتنی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی فایزەر بەرگریی جەستە بەرزدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی کۆریای باشوور دەریخستووە، ئەوانەی دوو ژەمی هاوبەشی ئەسترازێنیکا و فایزەر وەردەگرن ڕێژەی بەرگریی جەستەیان شەش جار…
Total
0
Share