هەڕەشەی تیرۆریستیی سەر فڕۆكەخانەی كابول زیادیكردووە

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا، داوا له‌ هاوڵاتییانیان ده‌كه‌ن به‌هۆی بوونی مه‌ترسیی تیرۆریستییه‌وه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و سێ وڵاته‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه‌، چه‌ندین ئاگاداركردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستگه‌یشتوون له‌باره‌ی بوونی مه‌ترسیی تیرۆریستیی زۆر گه‌وره‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، “ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌روازه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باكووری فڕۆكه‌خانه‌كه‌دان ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ناوچه‌كه‌ به‌جێبهێڵن و دووربكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ مه‌ترسیی ئه‌منی له‌ئارادایه‌”.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا هۆشداری دا له‌ “بوونی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ و چاوه‌ڕوانكراو به‌ ئه‌نجامدانی هێرشی گه‌وره‌ بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول”.

هاوتای ئه‌و دوو وڵاته‌، حكومه‌تی به‌ریتانیاش هۆشداری دا به‌ هاوڵاتییانی خۆی له‌ كابول و ڕایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر له‌ ناوچه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ن، دووربكه‌ونه‌وه‌ بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت و ئه‌گه‌ر ئامرازی دیكه‌ی به‌جێهێشتنی ئه‌فغانستان-تان ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌وا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول دووربكه‌ونه‌وه‌ و ده‌ستبه‌رداری ببن”.

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئه‌منیی ئه‌مریكی ڕایانگه‌یاندبوو، داعش به‌نیازه‌ هێرشێكی گه‌وره‌ بكاته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵدرا به‌شێك له‌وانه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دان دووربخرێنه‌وه‌.

ڕۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ش شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان و گروپە چەكدارەكان ڕوویدا و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەكان کوژرا و سێ ئەندامی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ئه‌مریكا: دوای 31ی ئابیش جێهێشتنی ئەفغانستان ڕێگەپێدراو دەبێت

بابەتی دواتر

باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و بەغداد دەستگیرکرا.. چاودێریی کڕیاریان دەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share