سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا پێشوازی لە بڕیارێكی شەش یانەی وڵاتەكەی دەكات

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، پێشوازی لە بڕیاری شەش یانە ئینگلیزییەكە كرد بۆ كشانەوەیان لە بیرۆكەی بەشداریكردن لە خولی سوپەرلیگی ئەوروپی.

بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەڕیتانیا لە تویتەر نوسیویەتی، “پێشوازی لە ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردوو دەكەم، ئەوە دەرئەنجامێكی ڕاستە لەپێناو هاندەرانی تۆپی پێ و یانەكان لەئاستی هەموو وڵاتەكە، پێویستە بەردەوام بین لە پارێزگاریكردن لە یارییە نیشتمانییە خۆشەویستەكەمان”.

تویتەکەی بۆریس جۆنسۆن پاش ئەوە هات، شەوی ڕابردوو شەش یانەی ئینگلیزی، كە پێشتر بڕیاریاندابوو بەشداریی خولی سوپەرلیگی ئەوروپی بکەن، لە بڕیارەكەیان پەشیمانبوونەوە و كشانەوەیان ڕاگەیاند.

یانەکان بریتین لە، “مانچستەر سیتی، مانچستەر یونایتد، لیڤەرپول، ئارسیناڵ، تۆتنهام و چێڵسی”.

سوپەرلیگ، خولێكی ئەوروپی نوێیە و لەلایەن 12 یانەی گەورەوە بەبێ ڕەزامەندیی فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان ڕاگەیەندرا، بەڵام بەهۆی فشاری هاندەران و دامەزراوە وەرزشی و سیاسییەکانەوە، تائێستا ژمارەیەك لەو یانانەی بڕیاریان دابوو بەشداربن، كشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندووە و چارەنووسی خولەکەش نادیارە.

بابەتی پێشتر

لۆگاریتمی خولی سوپەری ئەوروپی.. مایەپوچبوون یان ڕزگاربوون

بابەتی دواتر

خولی سوپەری ئەوروپی بووەتە سێبەر بەسەر چوار هەواڵی گرنگەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share