توركیا چووە ژێرباری داواكاریی تاڵیبان و لە ئەفغانستان دەكشێتەوە

تاڵیبان زیاد لە جارێك دووپاتیكردەوە، پێویستیان بە هێزی توركیا و هیچ وڵاتێكی دیكە نییە

ئەگەرچی نیازی مانەوەی لە وڵاتەكەدا هەبوو، بەڵام وەزارەتی بەرگریی توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڕیاری كشانەوەی سەربازانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی تاڵیبان زیاد لە جارێك دووپاتیكردەوە، پێویستە توركیاش ئەفغانستان جێبێڵێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمریکا و ناتۆ بڕیاریاندا ئەفغانستان جێبھێڵن، تورکیا نیازی خۆی بۆ بەردەوامییدان بە بەرپرسیارێتی لە كارپێكردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حامید کارزای وه‌ك ئه‌وه‌ی شەش ساڵە ئەنجامی دەدات، خستبووەڕوو.

دەشڵێت، “دوای دیداری جۆراوجۆر، هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌، ده‌ست به‌ كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌ ئه‌فغانستان كراوه‌”.

سوپای تورکیا، لە ساڵی 2002وەوە تائێستا لە چوارچێوەی هێزەكانی ناتۆ چەند ئەركێكی سەربازیی و پشتیوانیی لە ئەفغانستان لەئەستۆدا بووە.

دوای بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا و هێزە بیانییەكان، ئەنقەرە ویستی خۆی نیشاندا بۆ مانەوە لە ئەفغانستان، بەڵام تاڵیبان زیاد لە جارێك دووپاتیكردەوە، پێویستیان بە هێزی توركیا و هیچ وڵاتێكی دیكە نییە و بەتایبەتیش بەیاننامەیەكیان لەسەر پرسی مانەوەی توركیا لە ئەفغانستان دەركرد و دژی ئەگەرێكی لەو شێوەیە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیەکی سوپای ئێران: جۆرە چەکێکی نوێ و “چاوەڕواننەکراو” ئاشکرادەکەین

فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئێران رایگەیاند، چەکە چاوەڕواننەکراوەکان ئاشکرادەکەین. فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئێران رایگەیاند، لە کاتێکی گونجاودا پەردە لەسەر…
Total
0
Share