پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار بە بڕێك دینار و دۆلاری ساختەوە ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن یەكێك لە مەفرەزە هاوبەشەكان سێ تۆمەتبار بە بڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركراوە.
تۆمەتباران (س.ی.ك.) لەدایكبوی 1998، (ی.ا.ح.) لەدایكبووی 1998 و (م.ر.م.) لەدایكبووی 1994 بە بڕە پارەكەوە دەستگیركراون كە ویستبوویان مامەڵەی پێوەبكەن و ساغیبكەنەوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.