بەغداد ئەلیەوم: سبەی 950 ملیار دیناری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایدەکات، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و سبەی 950 ملیار دیناری مووچەی ئەو مانگە دەنێردرێت.

ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)ـی راگەیاند، “وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی لە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواوکردووە، بەڵام چەند تێبینییەکی لەبارەی پارەی داهاتی ناوخۆی رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە”.

دەشڵێت، حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، داهاتی ناوخۆ 48 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا بەغداد پێیوایە داهاتەکە زۆر لەوە زیاترە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەغداد داوای چارەسەری کۆتایی لە هەرێم کردووە سەبارەت بە پرسی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی داهاتوو.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، سبەی یەکشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژوو لەسەر خەرجکردنی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەکات، بەمەرجێک کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان خۆپیشاندانى خوێندكاران تاوتوێده‌كات

په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ خۆپیشاندانى خوێندكاران ده‌كات. له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتارانى كردووه‌، د. ڕێواز…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لە دیداری جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان…
Total
0
Share