هەرکی جەوهەر ئاغای هەرکی: کاردەکەین بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی یەکێتی

هەرکی جەوهەر ئاغای هەرکی کوڕی سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی جەخت لەوەدەكاتەوە، بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ (ی.ن.ک)دان کار بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی یەکێتی دەكەن.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا هەرکی جەوهەر ئاغای هەرکی کوڕی سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی هەواڵی چەند میدیایەك رەتدەكاتەوە و دەڵێت، “ناحەزان خەریکە کوێر دەبن و هەموو ڕێگاکانیان تاقیکردەوە، کەچی هەر دەرەقەتی ورەی پۆڵاینی ئێمەی هەرکی نەهاتن، بۆیە بەم پەیامە دەمەوێ پێیان بڵێم کە درۆکانیشیان هیچ سوودێکی بۆیان نابێ”.

دەشڵێت، “ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ (ی.ن.ک)داین و پێکەوە کاردەکەین بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی یەکێتی”.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی و عەشیرەتی هەرکی و دۆستانمان لە عەشیرەتەکانی تر

هەڤاڵان و دۆستان و خزمانی عەشیرەتی هەرکی!

دۆست و خۆشەویستانمان لە عەشیرەتەکانی تر!

بینیمان لە چەند سایت و پەیجێک چەند هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە، دەمەوێ ڕوونیبکەمەوە بۆتان کە سەرلەبەری ئەو هەواڵانە درۆی شاخدارو بێ بنەمان.

ناحەزان خەریکە کوێر دەبن و هەموو ڕێگاکانیان تاقیکردەوە، کەچی هەر دەرەقەتی ورەی پۆڵاینی ئێمەی هەرکی نەهاتن. بەم پەیامە دەمەوێ پێیان بڵێم کە درۆکانیشیان هیچ سوودێکی بۆیان نابێ.

ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ (ی.ن.ک)داین و پێکەوە کاردەکەین بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی یەکێتی.

هەر سەرکەوتووبن و گوێ بە درۆی شاخداری ناحەزان مەدەن

هەرکی جەوهەر محی الدین هەرکی

٢٤ی ئابی ٢٠٢١ – سلێمانی

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی‌ له ‌ئافره‌تێك كردبوو

بابەتی دواتر

هەولێر.. بەهۆی شەڕی نێوان دووبنەماڵە کەسێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share