پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی‌ له ‌ئافره‌تێك كردبوو

پۆلیسی‌ ‌سلێمانی‌ ڕایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان دەستگیركردووە كە هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لە ئافرەتێك کردووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئافرەتێک له ‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شار سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد به‌ناوی‌ (م، ح،ع له‌دایكبووی‌ 1996) كه‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ناسیویه‌تی ‌‌و دواتر تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی‌ تایبه‌تییه‌كانیدا بڕی‌  سێ هەزار دۆلار (30 وه‌ره‌قه‌)ی‌ له‌ سكاڵاكار وه‌رگرتووه”‌.

ئاماژەبۆئەوەشكراوە، “پاش ماوه‌یه‌ك تۆمه‌تبار داوای‌ بڕێكی‌ دیكه‌ی‌ پاره‌ی‌ له‌ئافرەتەکە كردووه‌، بۆیه‌ ئافرەتەکە ناچار ده‌بێت سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌تباری‌ ناوبراو تۆمار ده‌كات و پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تبار و سه‌یركردنه‌وه‌ی‌ كامێراكانی‌ چاودێریی‌ و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شارو نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاواوه‌ ده‌ستگیربكرێت ‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر موبایله‌كه‌یدا”.

پۆلیسی‌ ‌ سلێمانی‌ ئەوەشی خستوەتەڕوو، “تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه ‌و له‌ ئێستادا به‌پێی‌ مادده‌ی‌2 له‌ یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامن”.

بابەتی پێشتر

کونسوڵی ئەمریکا: واشنتۆن پابەندە بە پەیوەندیی درێژخایەن و پێکەوە کارکردنی لەگەڵ هەرێم

بابەتی دواتر

هەرکی جەوهەر ئاغای هەرکی: کاردەکەین بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی یەکێتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاتی دابەشكردنی بڕە پارەیەك راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگاداردەكاتەوە سبەینێ دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات كە لە…
Total
0
Share