لە سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی کارمەندانی تەندروستی

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی لە سلێمانی، سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە ئێستای راگەیاند، “لە سلێمانی دەست بە دابەشكردنی مووچەی كارمەندانی تەندروستی كرا”.

وتیشی، “ستاف و كارمەندانی بەشێك لە نەخۆشخانە و فەرمانگە تەندروستییەكانی سنووری سلێمانی مووچەكانیان وەرگرتوون و نوێنەرانی بەشێكی دیكەیان لە بانكن بۆ وەرگرتنی پارەی مووچە”.

لێدوانەكەی سامان لەتیف بۆ ئێستا دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە دابەشكردنی مووچە لە سلێمانی دوادەكەوێت و دەستپێكردنی پرۆسەكە دەكەوێتە رۆژێكی دیكەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی بۆ “دیداری یەکێتی” هەیە.. سەربەرزیی كۆمەڵانی خەڵك ‏ئامانجمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی “دیداری یەکێتی”یەوە بڵاوكردەوە، دەڵێت، “لەم وێستگەی گۆڕانكارییە ڕیشەییەدا كە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەكیمانەی…
Total
0
Share