ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ له‌نزیكه‌وه چاودێریی بارودۆخی ئه‌فغانستان ده‌كات، به‌ڵام نایه‌وێت بچێته “ململانێی هه‌مووان له‌دژی هه‌مووان”ـه‌وه.
له وتارێكیدا كه كه‌مێك پێش ئێستا له كۆنگره‌ی پارتی “ڕوسیای یه‌كگرتوو”دا پێشكه‌شیكرد، ڤلادیمیر پوتین باسی له بارودۆخی ئه‌فغانستان كرد و وتی، “ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه ململانێ له ئه‌فغانستان به‌رده‌وامه، یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ئه‌زموونی هه‌بوو له مانه‌وه له‌و وڵاته‌دا، ئێمه وانه‌ی پێویست فێربووین”.
ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی ڕوسیا، ئاماژه‌یه بۆ شه‌ڕی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كه دوای چه‌ندین ساڵ له پێكدادان له‌گه‌ڵ تاڵیبان-دا، ناچار له ئه‌فغانستان كشایه‌وه.
له‌دێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، پوتین ڕایگه‌یاند، “ئه‌فغانستان به دۆخێكی دژوار و نیگه‌رانكه‌ردا گوزه‌رده‌كات، له‌نزیكه‌وه چاودێریی ئه‌و بارودۆخه ده‌كه‌ین، به‌ڵام بێگومان نامانه‌وێت ده‌ستوه‌ربده‌ینه كاروباری ناوخۆیی ئه‌فغانستان، به‌تایبه‌تی نامانه‌وێت هێزه‌كانمان په‌لكێشی ململانێی هه‌مووان له‌دژی هه‌مووان بكه‌ین، ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئه‌وه‌یه كه ئیستا هه‌مووان دژی هه‌مووانن”.