كازمی جه‌ختده‌كاته‌وه‌: هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی پێشوه‌خته‌، له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌شێك له‌ سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ پێده‌چێت به‌هۆی فشاری هه‌ندێك لایه‌نه‌وه‌ له‌وانه‌ موقته‌دا سه‌در و ڕه‌وته‌كه‌ی، هه‌ڵبژاردن له‌ ئۆكۆتبه‌ری ئه‌مساڵدا ئه‌نجامنه‌درێت و بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت، كازمی جه‌ختی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا كرده‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ی ئاب و دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مسته‌فا كازمی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غداد وتی، “حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت و دواناخرێت”.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاند.

پێش چه‌ند ڕۆژێك، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، ئه‌وا دوورنییه‌ خۆی و ڕه‌وته‌كه‌ی به‌شداریی تیادا بكه‌ن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی دەكاتەوە

بابەتی دواتر

سه‌رۆكی ڕوسیا: وانه‌ی پێویست له‌ ئه‌فغانستان فێربووین و ناچینه‌ ململانێی ئه‌و وڵاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا كازمی سەردانی ئیمارات دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی وەفدێكی حكومەت بەسەردانێكی فەرمی بگاتە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو. سەرچاوە حكومییەكان ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share